2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: پێگه گرنگه‌كانی ئه‌مریكامان له كوه‌یت و به‌حره‌ین تێکشکاندووە
پەیام
سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ 18ى 7ى 2026 له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان پێگه گرنگه‌كانی ئه‌مریكایان له كوه‌یت و به‌حره‌ین كردووەته ئامانج و تێکیان شکاندووە.
ڕاشیگەیاندووە، ده‌رچه‌ی سوته‌مه‌نی به‌له‌مه‌كانی ئه‌مریكا له به‌نده‌ری ئه‌حمه‌دی له كوه‌یت و ناوه‌ندی جێگیركردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی شێخ عیسا له به‌حره‌ین کراونەتە ئامانج".
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزه‌كانیان توانیویانە ناوه‌ندێكی داتاكانی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا له به‌حره‌ین تێكبشکێنن.
هاوکات مه‌جید موسه‌وی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا تا ئه‌و كاته‌ی ئارامی بۆ گه‌رووی هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە