3 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: چیدی بە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریكا پابەند نابین
پەیام
ئێران پابەندییەكانی خۆی لەنێو یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەی لەگەڵ ئەمریكا هەڵپەسارد و ڕایگەیاند: چیدی جێبەجێی ناكەین.
كازم غەریبئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی سەرجەم پابەندییەكانی خۆی بە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵپەساردووە.
لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی ئابادی ئاماژەی بەوەش دا "ئێران چیدی پابەندییەكانی لە یاداشتەكەدا جێبەجێ ناكات و لەم قۆناغەدا تەنیا تیشك دەخاتە سەر بەرگری كردن لە خۆی". وتیشی: هێرشەكان لە كاتی دانوستانەكاندا دەستیان پێكردووە و ئەمریكا وەڵامی پێویستی وەرگرتووە.
بڕیارەكەی ئێران دوای ئەوە هات كە تاران، واشنتۆن تۆمەتبار دەكات بەوەی سەرجەم بەڵێنەكانی پێشێل كردووە و كاركردنی بە بڕگەكانی یاداشتەكە ڕاگرتووە.
یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریكا لە 18ی مانگی ڕابردوو واژوو كرا، ئامانجی سەرەكی ڕاگرتنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكان و دەستپێكردنی دانوستان بوو بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی فراوانتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە