1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
ڕێككەوتنێك بۆ كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و چەكداماڵینی حـ.ەماس ڕاگەیانرا
پەیام
ئەنجوومەنی ئاشتی ڕێككەوتنێكی مێژوویی لە كەرتی غەززە بۆ كشانەوەی قەوارەی ئیسرائیل و چەكداماڵینی بزووتنەوەی حەماس ڕادەگەیەنێت و سەرۆكی ئەمریكاش بە وەرچەرخانێكی گەورە وەسفی دەكات.
ئەنجوومەنی ئاشتی گەیشتنە ڕێككەوتنێكی "مێژوویی" بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی داهاتووی ئاگربەستی كەرتی غەززە ڕاگەیاند، كە كشانەوەی ئیسرائیل و ڕادەستكردنی چەكەكانی حەماس لەخۆ دەگرێت.
ئەنجوومەنەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد "حەماس ڕەزامەندی لەسەر نەخشەڕێگەیەكی ورد بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ دەربڕیوە".
ئەم هەنگاوە دوای چەند مانگێك لە گفتوگۆی چڕ و بە ئامانجی جێبەجێكردنی دیدگای سەرۆكی ئەمریكا بۆ دامەزراندنی "دەسەڵاتێكی نوێ، ئاوەدانكردنەوە و بوژانەوەی ئابووری" لە كەرتی غەززەی فەڵەستین دێت.
لە بەشێكی ڕێككەوتنەكەدا هاتووە، لیژنەیەكی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە پێك دەهێنرێت و بە پاڵپشتی هێزێكی نێودەوڵەتی، وردە وردە دەسەڵاتەكان دەگرێتە دەست.
ئەم ڕێككەوتنە وەك وەرچەرخانێكی گەورە وەسف كراوە، چونكە تێیدا حەماس بۆ یەكەمجار بەڵێنی فەرمی بۆ چەكداماڵین داوە لەپێناو دابینكردنی ئاسایش بۆ ئیسرائیل و گەرەنتی ژیانێكی باشتر بۆ فەڵەستینییەكان.
لای خۆیەوە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە تروس سۆشیالەوە ئەم هەنگاوەی بە وەرچەرخانێكی گەورە بەرەو ئاشتییەكی بەردەوام و ئاسایش وەسف كرد.
لە وردەكاریدا ترەمپ دەڵێت: بەپێی ڕێككەوتنەكە، ئیدارەی غەززە ڕادەستی حكومەتێكی نوێی فەڵەستینی دەكرێت كە ئامانجی خزمەتكردنی هاووڵاتیان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە