1 کاتژمێر پێش ئێستا 133 جار خوێنراوەتەوە

حـ.ەماس: بەر لە كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە هیچ هەنگاوێك نانێین

پەیام

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی ڕایدەگەیەنێت: بەر لە كشانەوەی قەوارەی زایۆنی لە كەرتی غەززە هیچ هەنگاوێك نانێین.

غازی حەمەد ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ڕایگەیاند: حەماس هیچ هەنگاوێك بە ئاڕاستەی كۆگاكردن و سنوورداركردنی چەك نانێت بەر لەوەی قەوارەی زایۆنی لە كەرتی غەززە بكشێتەوە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا غازی حەمەد ڕایشیگەیاند: حەماس هیچ هەنگاوێك جێبەجێ ناكات ئەگەر داگیركەر پابەندییەكانی بەپێی ڕێككەوتنەكە جێبەجێ نەكات.

بەپێی زانیارییەكان هەر یەك لە بزووتنەوەی حەماس و لایەنە فەڵەستینییەكان ڕەزامەندییان لەبەر ڕەشنووسی ڕێككەوتنێك لەبارەی چەكی بەرەی بەرەنگاریی لە كەرتی غەززە نیشان داوە كە بەپێی ڕەشنووسەكە لە ماوەی 14 ڕۆژدا ئەگەری درێژكردنەوەیشی هەیە، خشتەیەكی جێبەجێكردنی پڕۆسەی سنوورداركردنی چەك ئامادە دەكرێت.

ڕەشنووسەكە ئاماژەی بەوەش داوە، كە لیژنەی نیشتمانیی تەنیا لایەنی جێبەجێكردنی پڕۆسەی سنوورداركردنی چەك و كۆگاكردنیەتی و چەكەكان لە كەرتی غەززەدا لەژێر دەستیدا دەبێت و لایەنە فەڵەستینییەكانیش لە پڕۆسەكەدا بەشدار دەبن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حـ.ەماس: بەر لە كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە هیچ هەنگاوێك نانێین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنێك بۆ كشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و چەكداماڵینی حـ.ەماس ڕاگەیانرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوه‌یت: ئێران باڵه‌خانه‌ی كۆمپانیایه‌كی چینی بۆردومان كرد و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن: پێنج مووشەکمان تێکشکاند کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کرابوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران به‌هێزترن له‌ پێشوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هێرشه‌كانی ده‌ست پێ كرده‌وه‌ و بۆردومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئێرانی كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئوردن: پێنج مووشه‌ك كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ كرابوون خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیاکان: دۆخی کەنارى رۆژاوا لە تەقینەوەدایە

سەرەتا