6 رۆژ پێش ئێستا 220 جار خوێنراوەتەوە

عێراق تاوتوێی دروستكردنی هێڵی بۆریی بەسرە بەرە و توركیا دەکات

پەیام 

وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوكردنی ڕێكارەكانی بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەی ستراتیژیی هێڵی بۆریی (بەسرە-حەدیسە-كەركووك-جەیهان) ڕاگەیاند. 

سەلیم ڕیكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد "بەهۆی ناجێگیریی هاتوچۆی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز و لێكەوتەكانی جەنگی ناوچەكە، ئاستی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی خاو جێگیر نییە، بۆیە وەزارەت كار بۆ دروستكردنی چەند ڕێڕەوێكی نوێ دەكات".
 
بە وتەی ڕیكابی "ئەم پلانە تاوتوێی دروستكردنی هێڵی بۆریی بەسرە بەرەو توركیا، لەگەڵ لقێكی دیكە لە حەدیسەوە بەرەو بەندەری بانیاسی سووریا و ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ بەندەری عەقەبە لەخۆ دەگرێت".
 
ناوبراو ئاماژەی بە هەماهەنگیی چڕی نێوان عێراق، ئەمریكا و سووریا كرد كە واژوۆكردنی پڕۆژەی حەدیسە-بانیاس لە واشنتۆن نیشانەی ئەم هاوكارییە نەوتییە بووە تاوەكو ڕێگری لە پەككەوتنی ئابووریی عێراق بكرێت.

دوێنێ، شەممە، عێراق بە مەبەستی گەرەنتیی بەردەوامیی هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە ڕێككەوتنێكی كاتیی یەك ساڵەی هەناردەكردنی نەوتی بە بڕی لانی كەمی 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا لەگەڵ توركیا واژوو كرد.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: زیادكردنی ئەم بڕەش بە باشبوونی دۆخی ئەمنی، گەڕانەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوی توانای خۆی، هەروەها تەواوكردنی پێویستییەكانی گواستنەوەی زۆرترین بڕی نەوتی باشوور بەرەو باكوور، بەستراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا