7 رۆژ پێش ئێستا 200 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ عێراق چوار ملیۆنى تێپەڕاندووە

پەیام

ژمارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن بۆ عێراق لە ماوەی مانگونیوێكدا چوار ملیۆنى تێپەڕاندووە. 

سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد لە سەرەتای مانگی موحەڕڕەمەوە تا ئەمڕۆ، واتە لە ماوەی مانگونیوێكی ڕابردوودا، زیاترلە چوار ملیۆن كەس وەك زیارەتكار هاتوونەتە عێراق.

سەعد مەعن ڕایشیگەیاند: زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لە 172 رەگەزنامەی جیاواز پێكهاتوون و لە فڕۆكەخانە و دەروازە جیاوازەكانەوە هاتوونەتە نێو عێراق.

وتیشی: پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاریی تایبەت بە زیارەتكاران بەردەوامە، پڕۆسەكەش بە ڕێژەیەكی بەرز كۆنترۆڵ كراوە و رێك خراوە.

هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف ڕایگەیاندووە: لە 15 رۆژی یەكەمی مانگی سەفەردا 533 گەشتی هاتن و ڕۆشتن تۆمار كراوە، واتە بە تێكڕا رۆژانە نزیكەی 36 فرۆكە گەشتی بۆ فڕۆكەخانەكە، یان لە فڕۆكەخانەكەوە كردووە.

فڕۆكەخانەی نەجەف ڕایشیگەیاندووە: تا ئێستا 80 هەزار و 658 كەس لە ڕێی فڕۆكەخانەكەوە هاتوونەتە عێراق و 55 هەزار و 140 كەسیش لەوێوە نەجەفیان جێ هێشتووە، فڕۆكەخانەكە پێشبینییشی كردووە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕێورەسمەكانی چلەدا، ژمارەی زیارەتكاران زیاتر ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا