7 رۆژ پێش ئێستا 231 جار خوێنراوەتەوە

عێراق ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی توركیاوە هەناردە دەكات

پەیام

عێراق و توركیا ڕێككەوتنێكی نوێی یەكساڵەیان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی جەیهانەوە بە فەرمی واژوو كرد و بڕیارە ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوتى عێراق لە ڕێگەی توركیاوە هەناردە بکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، یەكی ئابی 2026، ڕێككەوتننامەی گواستنەوە و باركردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بۆریی نێوان هەردوو وڵات بۆ بەندەری جەیهان واژوو كرا. مەراسیمەكە بە سەرپەرشتی باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق و ئالپ ئەرسەلان بایراكتار، وەزیری وزەی توركیا بەڕێوە چوو. 

عێراق بە نیازە بڕی هەناردەكردن بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا زیاد بكات و بۆ ئەم مەبەستەش پشت بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی نەوتی كێڵگەكانی باشوور بۆ ناو بۆرییەكە دەبەستێت. 

ئەم ڕێككەوتنە كاتییە و بۆ ماوەی یەك ساڵ كار دەكات، تا ئەو كاتەی هەردوولا دەگەنە ڕێككەوتنێكی گشتگیر كە كەرتی كارەبا و ئاویش بگرێتەوە. 

ئامانجی سەرەكی عێراق لەم هەنگاوە، پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە داراییەیە كە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بووە. 

لای خۆیەوە سەلیم ڕوكاوی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە كرد كە سەركەوتنی ئەم پڕۆسەیە بەندە بە باشتربوونی دۆخی ئەمنی هەرێم و گەڕانەوەی كۆمپانیا بیانییەكان بۆ سەر كارەكانیان. 

لە داهاتووشدا عێراق پلانی هەیە لە ڕێگەی بۆریی نوێوە بڕی هەناردە بۆ ملیۆنێك بەرمیل بەرز بكاتەوە و هاوكارییەكی ستراتیژیی درێژخایەن بنیاد بنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا