6 رۆژ پێش ئێستا 187 جار خوێنراوەتەوە

هاتنی زیارەتكارانی شیعە بۆ عێراق بۆ چوار ملیۆن و نیو بەرزبووەتەوە

پەیام 

هاتنی زیارەتكارانی شیعە بۆ عێراق گەیشتووەتە  نزیكەی چوار ملیۆن و 500 هەزاركەس.

فەریق "سەعد مەعن" سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی موحەڕەمەوە تاكو ئەمڕۆ، 4 ملیۆن و 465 هەزار زیارەتكاری بیانی بۆ بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن هاتوونەتە ناو خاكی عێراقەوە. 

بە وتەی مەعن، پڕۆسەكە بەبێ هیچ پێشێلكارییەكی ئەمنی بەڕێوە دەچێت و ئێستا گەڕانەوەی زیارەتكاران بۆ وڵاتەكانیان دەستی پێكردووە. هەموو دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ دابینكردنی سەلامەتی و ئاسانكاریی هاتوچۆی ئەو ژمارە زۆرەی زیارەتكاران لە مەرزە جیاوازەكاندا.

 ڕایشیگەیاند: زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لە 172 رەگەزنامەی جیاواز پێكهاتوون و لە فڕۆكەخانە و دەروازە جیاوازەكانەوە هاتوونەتە نێو عێراق.

وتیشی: پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاریی تایبەت بە زیارەتكاران بەردەوامە، پڕۆسەكەش بە ڕێژەیەكی بەرز كۆنترۆڵ كراوە و رێك خراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەرشەد ساڵحی داواى هێشتنەوەى هێزە فیدڕاڵییەکان لە كەركووك و دوزخورماتوو دەکات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەتی یاسا: دەبێت سنوورداركردنی چەك عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێناوی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتى عێراق سوورە لەسەر سنوورداركردنی چەك و بنبڕكردنی شەڕە خێڵەكییەكان

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    "سندوقی نهێنییەكانی سوودانی" بە تۆمەتی گەندەڵی 20 تریلیۆن دینار دەستگیر كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری داوا دەكات وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا و سعودیە دوابخرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتى بەڕێوەبردنی وەزارەتە بێ وەزیرەكانى عێراق بە بریکارەکانیان دەسپێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: دواکەوتنى مووچە پەیوەندی بە ڕێكخستنەوەی خەرجییە گشتییەکانەوە هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق داوایەکی یاسایی لە کۆمپانیایه‌كی دەرمانیى ئوردنی بردەوە

سەرەتا