2 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
تیمه‌كه‌ی په‌یام له پێنجوێن ئازاد كران
په‌یام
به‌یانی ئه‌مڕۆ وشیار محه‌مه‌د په‌یامنێری په‌یام و كامێرامانه‌كه‌ی له پێنجوێن له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركران و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كران.
وشیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ تیمێكی كه‌ناڵی په‌یام بۆ ڕووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی پێنجوێن له شاره‌كه بوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه خۆی و كامێرامانه‌كه‌ی ده‌ستگیركران له كاتێكدا سه‌رقاڵی ڕووماڵی ڕۆژنامه‌وانیی بوون، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كران.
وێڕای ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و كامێرامانی په‌یام؛ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی تیمه‌كه‌ی په‌یامدا گرت و دواتر درایه‌وه به تیمه‌كه.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی پێنجوێن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییه و هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه دژی پڕۆژه‌ی ڕووناكین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە