4 رۆژ پێش ئێستا 763 جار خوێنراوەتەوە

ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

په‌یام

بەرپرسانی شاری سبتە ڕایانگەیاند کە سەرەڕای گەڕانەوەی ٦٩ هەزار کۆچبەر بۆ مەغریب، هێشتا نزیکەی پێنج هەزار کەسی دیکە لە شارەکەدا ماونەتەوە. 
خوان خیسوس ڤیڤاس حاکمی سبتە ئاشکرای کرد کە زیاتر لە ٦٩ هەزار کۆچبەر گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی مەغریب، بەڵام سێ هەزار بۆ پێنج هەزار کۆچبەری دیکە هێشتا لە ناو شارەکەدان و فشارێکی زۆریان خستووەتە سەر ناوەندەکانی پێشوازیکردن. 
هاوکات ئالبێرتۆ گایتان ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی لە سبتە ڕایگەیاند، کە شارەکە ئێستا میوانداریی ٨٦٢ منداڵی کۆچبەر دەکات، کە ئەم ژمارەیە بە ڕێژەی ٢٨٧٢٪ لە توانای ئاسایی شارەکە زیاترە، ئەو هەواڵەنەشی ڕەت کردەوە کە پێشتر زانیاریی هەواڵگرییان لەسەر شەپۆلی کۆچی بەکۆمەڵ پێگەیشتبێت. 
بەپێی یاساکانی ئیسپانیا، پێویستە منداڵە کۆچبەرە بێسەرپەرشتەکان لە ژێر چاودێریی دامەزراوە گشتییەکاندا بن، بەڵام توانای ئاسایی سبتە تەنها بۆ ٢٩ منداڵ دیاریکراوە، کە ئەمەش ئاستەننگێکی گەورەی مرۆیی دروست کردووە. دەسەڵاتدارانی شارەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی دوو ناوەندی دیکەن بۆ نیشتەجێکردنی ئەو منداڵانە تاوەکو ڕێگری لە هەر قەیرانێکی تەندروستی و کۆمەڵایەتی بکەن. 
لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی ناوەندەکان و ئاڕاستە کردنی هاوکارییەکان، کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکەن و ئارامی بۆ شارەکە بگەڕێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆری ئاوی دووکان - سلێمانی شکا و چاککردنەوەکەشى سێ ڕۆژ دەخایەنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆمان.. لە هەڵدێرانی پیكابێکدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی سلێمانی زیاترلە حەوت ملیارە و بەڕێژەیەکى زۆر کەمیکردووە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. 23 هەزار خوێندکارى پۆلی 12 بەشدارى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکان دەکەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانەغاز: فرۆشتنی غازی كۆرمۆر بە عێراق پێویستی بە ڕەزامەندیی هەرێم نەبووە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بێئاوییەوە دانیشتووانی گەڕەكی موكریان لە سلێمانی گردبوونەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم: بڕیاری تاكلایەنانەى ناردنی غاز بۆ بەغدا بەبێ ڕەزامەندی ئێمە پێشێلکارییە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا: هێشتا هه‌زاران كۆچبه‌ری مه‌غربی له‌ شاری سه‌بته‌ ماونه‌ته‌وه‌

سەرەتا