2 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
وشیار محه‌مه‌د، په‌یامنێری په‌یام و كامێرامانه‌كه‌ی له پێنجوێن ده‌ستگیر كران
په‌یام
به‌یانی ئه‌مڕۆ وشیار محه‌مه‌د په‌یامنێری په‌یام و كامێرامانه‌كه‌ی له پێنجوێن له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه ده‌ستگیركران.
وشیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ تیمێكی كه‌ناڵی په‌یام بۆ ڕووماڵكردنی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی پێنجوێن له شاره‌كه بوون و له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه خۆی و كامێرامانه‌كه‌ی ده‌ستگیركراون.
وێڕای ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و كامێرامانی په‌یام؛ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ڕۆژنامه‌وانی تیمه‌كه‌ی په‌یامدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی پێنجوێن خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییه و هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه دژی پڕۆژه‌ی ڕووناكین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە