4 رۆژ پێش ئێستا 5294 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: ئێران ئامانجی ئه‌وه‌ی نیه‌ بازنه‌ی شه‌ڕ فراوانتر بكات

په‌یام

مەسعود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەرگری لە سنوورەکانی دەکات، بەڵام نایەوێت بازنەی شەڕ فراوانتر بکات. 
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، پزیشکیان رایگەیاندووە، تاران مافی خۆیەتی بەرگری لە خاک و سنوورەکانی بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ ئامانجێکی بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێکی بەرفراوانتر نییە. سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا، پێویستە وڵاتەکەی کۆمەڵگەیەک بنیات بنێت کە دوژمنان نەتوانن چاوی تێببڕن و دزەی تێدا بکەن، یان پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەی هەڵبوەشێننەوە. 
لێدوانەکانی سەرۆككۆماری ئێران دوای ئەوە دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند گفتوگۆ لە نێوان واشنتن و تاراندا هەیە. لە بەرانبەردا، بەرپرسانی ئێران بە توندی ئەو بانگەشانەیان ڕەت کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە کە هیچ پلان و بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانی دانوستان لە ئارادا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئێران بۆ دیپلۆماسی و جەنگیش ئامادەیە و ناکەوێتە ژێر گوشارەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز دەستپێبكاتەوە گەمارۆی سەر ئێران هەڵدەگیرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەکان لە گەرووى بابولمەندەب فێڵ بەکاردێنن تاوەکو لە هێرشەکان پارێزراوبن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: ڕێککەوتنى نوێ بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز نرخەكانی وزە دادەبەزێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەبوزەبی: تائێستا 15 كەشتیمان كراونەتە ئامانج و قوربانیشیان لێكەوتووەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان، سعوودیە و توركیا و پاكستان ڕێككەوتننامەیەکیان واژوو كرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى شکستهێنان لە هێرشەکانى سەر ئێران، سەرۆكی مۆساد دوو بەرپرسی لە كار لادا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاتووچۆی تانكەرە نەوتەكان لە گەرووی هورمز کەمیکرد و لە بابولمەندەب زیادیكرد

سەرەتا