1 کاتژمێر پێش ئێستا
142 جار خوێنراوەتەوە
عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته تا داواكاری خه‌ڵك
پەیام
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی پەرلەمانتارى پێشووى كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتداران كه‌سابه‌ت و بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته تا داواكاری خه‌ڵك بۆ نه‌وت و به‌نزینی هه‌رزان، ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت چاره‌سه‌ریی گرانیی به‌نزین و سوته‌مه‌نی بكات!"
گوڵپی لە فەیسبووکى خۆى ئەوەشى نوسیوە، "تا ئێستاش حكومه‌تی ماوه به‌سه‌رچوو داوای پشكی نه‌وت و به‌نزین و گازی هه‌رزان له حكومه‌تی فیدراڵ ناكات، به‌ڵكو داوای زیادكردنی پشكی نه‌وت ده‌كات له (50 هه‌زار) به‌رمیله‌وه بۆ (100 هه‌زار) و زیاتر".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "خەڵکی هەرێم مافی خۆیەتی پشکی هەبێت لە سوتەمەنی هەرزانی حکومەتی فیدراڵ (بەنزین لیترێک بە ٤٥٠ دینار، گاز ٤٠٠ دینار، نەوت ١٥٠ دینار)، بەڵام حکومەتی ماوە بەسەرچوو تا ئێستاش سورە لەسەر زیادکردنی ئەو بەرمیلە نەوتانەی کە ڕۆژانە لە سۆمۆی وەردەگرنەوە، ئەمەش تەنها پاڵاوگەکانی دەسەڵات قازانجیان لێ دەکات و خەڵک بەردەوام باجی گرانی سوتەمەنی (بەتایبەت بەنزین) دەدات!".
نرخى سووتەمەنى ڕۆژ لە دواى ڕۆژ لە هەرێمى کوردستان گرانتر دەبێت و لە ئێستادا لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە هەولێر لە سەرووى هەزار و 700 دینارەوەیە، موحەسەن و سوپەریش بۆ سەرووى دوو هەزار دینار بەرزبوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە