2 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

پەڕلەمانی توركیا سبەی گفتوگۆی یاسای چارەسەری تایبەت بە کورد، دەكات

پەیام

سبەی دووشەممە، لە كۆبوونەوەی گشتیی پەڕلەمانی توركیادا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای "بەهێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی" دەكرێت.

دیارییكردنی سبەی بۆ كاتی گفتوگۆی ئەو پڕۆژەیاسایە كە بە "یاسای چوارچێوە" ناسراوە و كوردیش بە "یاسای چارەسەری" ناوی دەبات، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی گشتیی پەڕلەماندا بڕیاری لەسەر درا. 

پڕۆژەیاسای "بەهێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی" پێشتر لە لایەن لیژنەی داد لە پەڕلەمانەوە دوای (17 كاتژمێر و نیو) گفتوگۆ پەسەند كرا و بۆ پەسەندكردنی لە دیوانی پەڕلەمانیش ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرا، لە دواین قۆناغیشیدا لە بەشی "پڕۆژەیاساكان و كارەكانی دیكەی هاتوو لە لیژنەوە"، لە ریزبەندی دووەمدا بۆ گفتوگۆی گشتی جێگیر كرا.

پڕۆژەیاساكە لە كاتی گفتوگۆكردن لەسەری كە بڕیارە لە كۆبوونەوەی سبەی، دووشەممە، ئەنجام بدرێت، لە هەر فراكسیۆنێك دوو كەس ڕێگەیان پێ دەدرێت گفتوگۆی لەسەر بكەن.

لەسەر بنەمای ئەم پڕۆژەیاسایە، لە ئەگەری پەسەندی دامەزراوە ئەمنییەكانی توركیا لەسەر بنەمای هەڵوەشاندنەوەی كۆی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و لقەكانی و ڕادەستكردنەوەی چەكەكانیان، لێكۆڵینەوە و سزاكان و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی بەسەریاندا دوا دەخرێت.

جێبەجێكردنی ئەو ڕێكارانەش بەندە بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی توركیا و بڵاوبوونەوەی بڕیارەكە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم، دامەزراندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگرت

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    لە هەفتەى داهاتووە پلەكانی گەرما لە هەرێم دابەزینی بەرچاو تۆماردەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەڕلەمانی توركیا سبەی گفتوگۆی یاسای چارەسەری تایبەت بە کورد، دەكات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی کەمئاوییەوە؛ پارێزگاى کرماشان لە رۆژهەڵاتى کوردستان ڕووى لە بەرهەمهێنانى زەعفەران کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌مڕۆوه‌ پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڕێوەبەرایەتى ئاوی سلێمانى: بۆرییە شکاوەکە چاککرایەوە و ئەمڕۆ ئاو دەگاتە سلێمانى

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی نانەوتی هەرێم سەدان ملیار دینارە و دەچێتە گیرفانی بەرپرسانەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گەرما بەردەوام دەبێت و سێ پارێزگای عێراق سبەی دەگەنە نیوەی كوڵان

سەرەتا