2 کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

دیمەشق و مۆسكۆ لەبارەی بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سووریا ڕێك كەوتن

پەیام 

دیمەشق و مۆسكۆ لەبارەی ئایندەی دوو بنكە سەربازییەكەی ڕووسیا لە سووریا ڕێككەوتن و بڕیارە لە سێ مانگدا ئەو بنكانە ڕێك بخرێنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاوی كردەوە "لەگەڵ ڕووسیا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژوو كردووە كە تێیدا ئایندەی بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لە حومەیمیم و تەڕتوس یەكلا كراونەتەوە".

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ڕێككەوتنەكە دوای ساڵ و نیوێك لە گفتوگۆ و دیداری نێوان هەر دوو لا دێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: دەوڵەتی سووریا ئیدارەی دامەزراوە مەدەنییەكان دەكات، لەنێویاندا فڕۆكەخانەی حومەیمیم و پێگەی بازرگانی و كۆگاكانی بەندەری تەڕتوس و هەر دوو لاش لەسەر داڕشتنەوەی ئەركی بنكە سەربازییەكان بۆئەوەی بكرێنە ناوەندی مەشق و ڕاهێنانەوەی هاوبەش، ڕێك كەوتوون.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە ماوەی سێ مانگ بۆ تەواوكردنی گۆڕینی دۆخی بنكە سەربازییەكان و كەوتنە بواری جێبەجێكردن دیاری كراوە و باس لەوە كراوە ئەو ڕێككەوتنە لەگەڵ ڕووسیا دەرگا لەبەردەم قۆناغێكی جیاوازی پەیوەندییەكانی هەر دوو وڵات دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیمەشق و مۆسكۆ لەبارەی بنكە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سووریا ڕێك كەوتن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەماس پابەندیی خۆی بە ڕێككەوتنی 15 خاڵیی ئاگربەست ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    موجتەبا خامنەیی ڤیدیۆیەکی بڵاوكرایەوە و یەكەم دیداریشی لەگەڵ پزیشكیان ئەنجامدا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: له‌ ئاماده‌باشیداین و چاودێری دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ین

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێران و عومان بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان دەڵێن "نزیکین لە ڕێکەوتن"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە زۆربەی مووشەكەكانی پاتریۆتی بەكارهێناوە و ئەمریكاش كۆگاكانی پڕ دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هۆرموز ناكرێتەوە تا ئەمریكا هەڵسوكەوتی خۆی نەگۆڕێت

سەرەتا