1 کاتژمێر پێش ئێستا
43 جار خوێنراوەتەوە
حەماس پابەندیی خۆی بە ڕێككەوتنی 15 خاڵیی ئاگربەست ڕاگەیاند
پەیام
بزووتنەوەی حەماس جەخت لە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی ڕێككەوتنی ڕاگرتنی جەنگ بەپێی نەخشەڕێگەی نێوەندگیران و ئەنجومەنی ئاشتی دەكاتەوە.
بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ڕایگەیاند: پابەندی ئەو ڕێككەوتنە 15 خاڵییەن كە لەگەڵ نێوەندگیران و ئەنجوومەنی ئاشتی ئەنجام دراوە.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، حەماس داوای دیاریكردنی خشتەیەكی كاتیی ڕوونی بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە كرد.
بزوتنەوەكە جەختی كردەوە "لە پێشینەی كارەكانمان ڕاوەستانی تەواوەتیی شەڕ و كشانەوەی سوپای داگیركەرە لەگەڵ كردنەوەی دەروازەكان و دەستپێكردنی ئاوەدانكردنەوەیە، بۆیە پێویستە نێوەندگیران ڕێگری لە هەر پێشێلكارییەك كە ببێتە هۆی پەككەوتنی ئەم ڕێڕەوە سیاسییە، بكەن".
ئەم هەڵوێستەی حەماس دوای ئەوە دێت كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی بە فەرمی بەڵگەنامە 15 خاڵییەكەی ئەنجومەنی ئاشتی ڕەت كردەوە.
حەماس دووپاتیشی دەكاتەوە كە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ هەوڵەكان بۆ كۆتاییهێنان بە مەینەتییەكانی گەلەكەمان دەكەین تا ڕێگری لە هەر ئاڵنگارییەك بكرێت كە ئارامیی ناوچەكە تێك دەدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە