1 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی


مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هەرێمی کوردستان ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە باسی لە دۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر هەرێم و کۆمەڵێک پرسی هەنووکەیی دیکەی ناوچەکەی کرد و رایگه‌یاند،  هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی، بەڵکو دەبێتە بەشێک لە چارەسەر.
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەکی ناوچەیی، بەڵکو هەمیشە هەوڵی داوە ببێتە فاکتەرێک بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.
بارزانی لەبارەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند کە ئەو هێرشانە بێ پاساو بوون و قوربانییان لێکەوتووەتەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە سەرەتایەوە نەبووەتە بەشێک لە هیچ جەنگێکی ناوچەیی و خاکی هەرێمیش نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هیچ وڵاتێک.
لە کۆتاییدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بە دۆخی جەنگی ئەمریکا و ئێران کرد و ڕایگەیاند کە پێشبینی بۆ کۆتاییهاتنی ئەو جەنگە ناکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 خولەک پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادەستنەکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، هاووڵاتیانی هەرێمی نائومێد كردووە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد ناکات و داوای زیادكردنی دەکات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە شەش هەزار زیندانی لە هەرێم هەیە و بەکارهێنەرانى ماددە هۆشبەرەکان زۆرترین ڕێژەیانن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم، دامەزراندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگرت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەفتەى داهاتووە پلەكانی گەرما لە هەرێم دابەزینی بەرچاو تۆماردەکات

سەرەتا