1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

پەیام
کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم ڕاگەیەنراوێکى لەسەر بریاری هەڵپەساردنى کارەکانیان لەلایەن حکومەتى فیدڕاڵییەوە بڵاو کردەوە و رایانگەیاندووە، دەستەى راگەیاندن و گەیاندنى عێراق دەسەڵاتى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستى کۆڕەک تلیکۆمی نییە هەروەها و دەشڵێت، ئەو کارە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە. داواش لە سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات دەستوەردان بکات و مافیان بۆ بگێرێتەوە. 
کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاندووە، بەگوێرەى راسپاردەى پێشووتر، بڕیاربووە کە قەرزەکانیان پاکتاو بکەن و لە بەرانبەردا گرێبەستى کارکردن بە خزمەتگوزارى نەوەى چوارەمیان پێ بدرێت و، تاوەکو ٢ى حوزەیرانى ئەم ساڵ چەند نووسراوێک لەنێوانیان ئاڵوگۆڕکراوە بەبێ ئەوەى بەربەستەکانى بەردەم واژۆکردنى گرێبەستى کارپێکردن بە خزمەتگوزارییەکە چارەسەر بکرێن. 
کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاندووە، سەرۆکى جێبەجێکارى ئەو دەستەیە دەسەڵاتى ئەوەی نییە گرێبەستى پاکتاوکردنەکە هەڵبووەشێنێتەوە کە لەلایەن دەسەڵاتى باڵاترەوە بڕیاری لەسەر دراوە. 
ئەو کاردانەوەیەى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم لەدواى ئەوە هات، دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق  گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەى  راگەیاند کە بۆ پاکتاوکردنى قەرزەکان لەگەڵ کۆمپانیاکەدا واژوو کرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆڕەک تیلیکۆم داوا لە سەرۆکوەزیران دەکات مافیان بۆ بگەڕێنێتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەکی ناوچەیی

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی: ده‌سه‌ڵاتداران بازاڕی پاڵاوگه‌كانیان زیاتر مه‌به‌سته‌ تا داواكاری خه‌ڵك

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادەستنەکردنى 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، هاووڵاتیانی هەرێمی نائومێد كردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە ڕادەستى بەغداد ناکات و داوای زیادكردنی دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاتر لە شەش هەزار زیندانی لە هەرێم هەیە و بەکارهێنەرانى ماددە هۆشبەرەکان زۆرترین ڕێژەیانن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم، دامەزراندنەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگرت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەفتەى داهاتووە پلەكانی گەرما لە هەرێم دابەزینی بەرچاو تۆماردەکات

سەرەتا