1 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ: بەهێمنى مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند واشنتن بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ تاران دەکات و لەبری بژاردەی سەربازی، پشت بەو سزایانە دەبەستێت کە ئابووری ئێرانیان تووشی هەڵاوسان و قەیرانێکی قووڵی دارایی کردووە. 
لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی ئەکسیۆس، ترەمپ ئاماژەی پێ کرد کە ئەمریکا تەنها بە نیمچەیی دانوستان دەکات و بەوردی چاودێری دۆخی ئێران دەکات. باسی لەوەش کرد کە تاران بەدەست هەڵاوسانێکی گەورەوە دەناڵێنێت و دۆخی ئابوورییەکەی هێندە خراپە کە تەنانەت توانای پێدانی مووچەی سەربازەکانی نەماوە. 
تڕەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ"، هێڵکارییەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دابەزینی بەردەوامی بەهای ڕیاڵی ئێرانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی نیشان دەدات و لەسەری نووسیوە: "٥١ ساڵ لە ڕەفتاری خراپ، ئێران هیچ پارەیەکی پێ نەماوە. " هاوکات بەیانى ئەمڕۆ سێنتکۆم ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە لە ئێستادا ٢٠ کەشتى جەنگیی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست جێگیرکراون و کاریان سەپاندنى گەمارۆیە لەسەر بەندەرەکانى ئێران، هەروەها راشیگەیاندووە، لەوەتەى گەمارۆى دەریایی لەسەر ئێران سەپێنراوە، ڕێڕەوی نزیکەى ٥٠ کەشتییان گۆڕیوە و دوانیشیان لەکارخستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕەمپ: بەهێمنى مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: سزا ئابورییه‌كانیان كاریگه‌رییان زیاتره‌ له‌سه‌ر ئێران

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیی دەكرێت خەرجیی كۆتایی جەنگ لەسەر ئەمریكا یەك ترلیۆن دۆلار تێبپەڕێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ درێژكردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە كردنەوەی گەرووی هورمزەوە دەبەستێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ پڕكردنەوەی كۆگاكانی چەك، ئەمریکا فشار دەخاتە سەر كۆمپانیاكانى

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کوڕی جۆو بایدن: شێرپەنجە بە جەستەی باوکمدا بڵاو بوەتەوە و لە دۆخێکی زۆر سەختدایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس: ئێران باج له‌و كه‌شتیانه‌ وه‌رناگرێت كه‌ به‌ هورمزدا تێده‌په‌ڕن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكی لەنێو بەرپرسانى ئەمریكا سەبارەت بە جەنگی ئێران دروست بووە

سەرەتا