1 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: سزا ئابورییه‌كانیان كاریگه‌رییان زیاتره له‌سه‌ر ئێران
په‌یام
دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت گوشارە ئابوورییەکان کاریگەرترین ئامرازن بۆ سەر ئێران و حکومەتی ئەو وڵاتە لەبەردەم قەیرانێکی دارایی قورسدایە، بەجۆرێک توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەکانی نەمێنێت.
ماک والتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەکەی بە سەرپەرشتی خەریکی جێبەجێکردنی سزایه‌كی توندی ئابوورییە لەدژی تاران، کە زیانی وێرانکەری بە ئابووریی ئێران گەیاندووە و. سزا ئابوورییەکانی واشنتن لە ئێستادا بوونەتە مەترسییەکی سەرەکی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی تاران و کاریگەرییەکانیان لە هه‌نگاوه سەربازییەکان زۆرتر بووه.
والتز ده‌ڵێت، ئێرانییه‌كان زیاتر له وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ده‌ترسن كه به‌رپرسه له سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، نه‌ك له وه‌زیری جه‌نگ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە