2 کاتژمێر پێش ئێستا
167 جار خوێنراوەتەوە
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی کەمیکردووە گەیشتووەتە نزیكه‌ی 8 ملیار دینار
پەیام
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكه‌ی 8 ملیار دینارە و ئه‌وه‌ش بە بەراورد بە هەفته‌ی رابردوو زیاتر له 32% كه‌میكردووه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 8ی 8 تا 14ی 8ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار‌و 959 ملیۆن و 342 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیار‌و 525 ملیۆن و 892 هەزار دیناری واتە 82%ی نەختینەیە و هەروەها یه‌ك ملیار‌و 433 ملیۆن و 450 هەزار دیناری واتە 18%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی بە بەراورد بە هه‌فته‌ی رابردوو، نزیكه‌ی 4 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 32.9% كه‌میكردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە