2 کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن چاودێریی گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان لە وڵاتانە دەكات

پەیام 

ئەمریكا پێنج وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەترسی بۆ گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان بۆ وڵاتەكەی دیاری دەكات.

ڕاپۆرتێكی نوێی كۆشكی سپی، پێنج وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (توركیا، ئوردن، عومان، ئیمارات و قەوارەی ئیسرائیل) دەخاتە لیستی ئەو 40 وڵاتەی كە مەترسیی ئەوەیان لێدەكرێت وەك وێستگەیەك بۆ دووبارە ڕەوانەكردنەوەی كاڵا چینییەكان بەكاربهێنرێن، بە مەبەستی دەربازبوون لە باجە گومرگییەكانی ئەمریكا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە، ئەم پرۆسە نایاساییانە گۆڕینی پاكەت، مۆر، فاكتەر و پێشكەشكردنی زانیاری نادروست دەربارەی وڵاتی بنەڕەتیی كاڵاكان دەگرێتەوە. 

لە پۆلێنبەندییەكەدا، قەوارەی ئیسرائیل لە پلەی یەكەم و توركیا لە پلەی دووەم دایە، لەكاتێكدا ئوردن، عومان و ئیمارات لە پلەی سێیەمدان، و ناوچە ئازادەكان و بەندەرەكانیان بۆ ئەم مەبەستە بەكاردەهێنرێن. بەتایبەت ئاماژە بە بەندەری "جەبەل عەلی" لە ئیمارات كراوە وەك ناوەندێكی سەرەكی.

كۆشكی سپی داوای توندكردنەوەی چاودێرییە گومرگییەكان دەكات و پێشنیاری بەكارهێنانی "ژیری دەستكرد" دەكات بۆ شیكردنەوەی داتاكانی باركردن، تاوەكو جیاوازی لەنێوان بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە لەو وڵاتانە و تەنها گۆڕینی ناسنامەی كاڵا چینییەكان بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    کۆریاى باشوور بۆ کۆریاى باکوور: با وتووێژ بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ دەستپێبکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتۆن چاودێریی گواستنەوەی نایاسایی كاڵا چینییەكان لە وڵاتانە دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا ئاگربەستی لە دەریای ڕەش و گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی دانەوێڵە ڕەت كردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گرانبوونی بەنزین داوای لێبووردنى ناوێت و بۆ ڕێگریكردنە لە ئێران

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرووی هورمز بەرەو پەککەوتن چووە و جووڵەی كەشتیوانیی گەیشتووەتە لەسەدا 17

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لێدوانەکەى ترەمپ لەسەر گەرووى هورمز تەنها بۆ گاڵتە بووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاڤرۆڤ: ئەمریكا تێوەگلانی گەورەی لە هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر ڕووسیا هەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى بومەلەرزەکەى ئیندۆنیزیا دانیشتووانى کەناراوەکان ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

سەرەتا