2 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
عومه‌ر گوڵپی: بەنزینە 750 ییەکە بۆ ئەوەیە چیدى داواى 450 ییەکەى عێراق نەکرێت
پەیام
عومه‌ر گوڵپی پەرلەمانتارى پێشووى كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا بۆ هاوڵاتیان رایگه‌یاند، دابینکردنى بەنزینە 750 دینارییەکە لە هەرێم بۆ ئەوەیە چیدى هاوڵاتییان داواى بەنزینە 450 دینارییەکەى عێراق نەکات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئه‌و هه‌ڵایه‌ی ئه‌مڕۆ دروستیان كردووه ته‌نها بۆ فریودانی خه‌ڵكی كوردستانه و ڕایگشتییه، "بۆ ئه‌وه‌یه له بیری خه‌ڵك ببه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان هاوشێوه‌ی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له به‌نزین لیترێك به 450 دینار، نه‌وت لیترێك به 150 دینار و گاز لیترێك به 400 دینار سوودمه‌ند بێت".
ئەوەشى خستووەتەڕوو، "ئه‌وان ئێستا ده‌ڵێن هه‌موو رۆژێك 4 ملیۆن لیتر ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه لیتری به 750 دینار، پێشتر ده‌یانوت ده‌توانین ته‌نها ملیۆنێك و 700 هه‌زار لیتر به‌رهه‌م بهێنین، ئه‌ی 2 ملیۆن و 300 هه‌زار لیتره به‌نزینه‌كه‌ی تریان له كوێوه هێنا، هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو له بازاڕدا به 1500 و 1600 دینار به خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌یانفرۆشته‌وه، ئه‌ی باشه ئه‌وانه‌ی به‌نزینی موحه‌سه‌ن و سۆپه‌ر به‌كارده‌هێنن هه‌ر به گران بیكڕن".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا عومه‌ر گوڵپی دەڵێت "ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بیری بێت و له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی عێراق ببێته خاوه‌نی پشكی خۆی له سووته‌مه‌نی و نه‌بێته قوربانی كۆمپانیا و پاڵاوگه‌كانی ده‌سه‌ڵات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە