2 کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

سەعد مەعن: حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی هێزە چەكدارەكانى عێراق

پەیام

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەخت دەكاتەوە كە حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی هێزە چەكدارەكان و سنوورداركردنی چەك تەنیا ئەو هێزانە دەگرێتەوە كە پەیوەست بە دامەزراوە ئەمنییەكانەوە نین.

ئەمڕۆ، شەممە، فەریق سەعد مەعن، سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاری سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا تەنیا ئەو لایەنانە دەگرێتەوە كە پەیوەستیان بە دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەكانەوە نییە. 

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، سەعد مەعن ئاماژەی بەوەش كرد كە هێزەكانی حەشدی شەعبی وەك بەشێكی سەرەكی و دانەبڕاو لە سیستمی ئەمنیی و هێزە چەكدارەكانی عێراق هەژمار دەكرێن و ملكەچی یاسا سەربازییەكانن.

سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایشیگەیاند: ئەندامانی حەشدی شەعبی بەگوێرەی یاسای ژمارە 40ی ساڵی 2016، پابەندی هەموو یاسا سەربازییە كارپێكراوەكانی وڵاتن. 

وتیشی: ئامانج لە بڕیاری كۆنترۆڵكردنی چەك، ڕێگریكردنە لە بوونی هەر هێز و فەرماندەییەكی هاوتەریب كە لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتدا چەك بەكار بهێنێت، بەڵام حەشدی شەعبی لە ژێر چەتری دامەزراوە فەرمییەكاندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەعد مەعن: حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی هێزە چەكدارەكانى عێراق

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئاوەكانی عێراق دەست بەسەر 90 كیلۆگرام حەشیشدا گیرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 كردووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بنبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لەپێشینەمانە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕادەستكردنی چەك ململانێی تووندی دەوڵەت و گرووپەكانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك دژی بە تیرۆریست ناساندنی گروپە چەكدارەكان هاتە دەنگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتیشى زیادکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە بەغداد بەرپرسێک دەستگیرکرا و لە دیوانیەش تۆڕێكی ساختەكاری هەڵوەشێنرایەوە

سەرەتا