2 کاتژمێر پێش ئێستا 145 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێك دژی بە تیرۆریست ناساندنی گروپە چەكدارەكان هاتە دەنگ

پەیام

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند كە نابێت یاسای دژە تیرۆر بەرانبەر ئەو گروپانە بەكاربهێنرێت كە شەڕی داعشیان كردووە.

ئەحمەد مووسەوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند كە بە توندی دژی بەكارهێنانی یاسای دژەتیرۆرە بەرانبەر گروپە چەكدارەكان و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو گروپانە لە كاتی پێویستدا هاوشانی دەوڵەت شەڕی تیرۆریان كردووە و بەرگرییان لە سەروەریی عێراق كردووە، بۆیە ڕێگە نادەن هیچ لایەنێكی نێوخۆیی یان دەرەكی بە "تیرۆریست" ناویان ببات.

مووسەوی جەختی كردەوە كە پرسی پاراستنی سەروەریی بەستراوەتەوە بە چەكی "بەرگرییەوە"، و هۆشداریشی دا لە دیاریكردنی هەر وادەیەك بۆ كۆكردنەوەی چەك پێش چوونە دەرەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق. 

ناوبراو داوای كشانەوەی هێزە بیانییەكان و دابینكردنی سیستەمێكی پێشكەوتووی بەرگری ئاسمانی بۆ وڵات كرد. 

هەروەها وتیشی ئەو گروپانە خاوەن جەماوەرێكی زۆرن و وەسفكردنیان بە تیرۆریست "ستەمێكی گەورەیە" لە مێژووی خەباتیان، بۆیە پێویستە حكومەت پێداچوونەوە بەو بەیاننامانەدا بكات كە دەربارەیان دەردەچن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك دژی بە تیرۆریست ناساندنی گروپە چەكدارەكان هاتە دەنگ

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتیشى زیادکرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بەغداد بەرپرسێک دەستگیرکرا و لە دیوانیەش تۆڕێكی ساختەكاری هەڵوەشێنرایەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر گەڕاندنەوەى فڕۆکەیەک، بەرپرسێک لە وەزارەتى گواستنەوەی عێراق دوورخرایەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و عێراق هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی لەبارەى پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: سوپا بنكه‌ و باره‌گای گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گه‌مارۆ ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی زەیدی: کۆتایی مانگی نۆ هێزە بیانییەکان دەکشێنەوە

سەرەتا