1 کاتژمێر پێش ئێستا
63 جار خوێنراوەتەوە
عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتیشى زیادکرد
پەیام
عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتی گەیاندە دوو ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
باسیم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ هەینی وێستگەی ناوەندیی چارەسەركردنی غازی لە كێڵگەی نەوتی فەیحا كردەوە و ڕایگەیاند كە لە سەرەتای مانگی ئابەوە هەناردەی نەوتی عێراق گەیشتووەتە نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئێستا چوار كەشتی گەورە خەریكی باركردنی نەوتی خاون بۆ هەناردەكردن.
وەزیر ئاماژەی بەوە كرد كۆمپانیای "UEG" وەبەرهێنان لە سێ كێڵگەی باشوور دەكات، لەوانە فەیحا و سێبە، لەگەڵ ناوچەی گەڕانی فاو كە نیشانەی باشی بوونی نەوت و غازی تێدا دەركەوتووە.
هەروەها ڕایگەیاند كە وەزارەت كار بۆ هەمەجۆركردنی ڕێڕەوەكانی هەناردەكردن دەكات لە ڕێگەی پڕۆژەی هێڵی بەسرە-فیشخاپوور و بەستنەوەی بە بەندەرەكانی جەیهان لە توركیا و بانیاس لە سووریا.
خزێر جەختی كردەوە كە زیاتر لە 85%ی بودجەی وڵات پشت بە نەوت دەبەستێت، بۆیە هەوڵ دەدەن هاوشانی وەبەرهێنانی وزە، خزمەتگوزاری و هەلی كار بۆ دانیشتووانی ناوچە نەوتییەكانی بەسرە دابین بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە