2 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
ڕادەستكردنی چەك ململانێی تووندی دەوڵەت و گرووپەكانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە
پەیام
چەكی بەرەی بەرەنگاری و بڕیاری سنوورداركردنی لەلایەن دەوڵەتەوە ململانێی توندی لە ناوخۆی عێراق لێ كەوتووەتەوە، بەتایبەتیش لەنێوان حكومەتەكەی عەلی زەیدی و بەشێك لە گرووپەكانەوە كە ئامادە نین چەكەكانیان دابنێن.
هەرچەندە كۆتایی ئەیلوولی ئەمساڵ وەك دوا وادە بۆ كشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق و ڕادەستكردنی چەكی میلیشیاكان دیاری كراوە، بەڵام گرووپەكان دەڵێن پێویستە چارەنووسی چەكەكانیان لەدوای كشانەوەی یەكجاریی هاوپەیمانان قسەی لەسەر بكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە