2 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی: بنبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لەپێشینەمانە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند بنبڕكردنی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لە پێشینەی حكومەتە و دەبێت بكرێنە سیستەمی ئەلیكترۆنی.

لە سەردانێكیدا بۆ دەستەی دەروازە سنوورییەكان عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، قاچاخچێتی و فێڵكاری لە سنوورەكان كاری لەپێشینەی قۆناغی داهاتوو دەبێت. 

زەیدی ئاماژەی بەوە كرد، كە دەروازەكان ڕووكاری ئابووری، ئەمنی و سەروەری دەوڵەتن، بۆیە فەرمانی دا بە خێراكردنی پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم دەروازەكان و پێشكەشكردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی داهاتەكان.

هەروەها بڕیار درا دەروازەكان ببنە خاوەن دارایی سەربەخۆ، بە جۆرێك ڕسوماتی باج و گومرگ پێش گواستنەوەی پارەكان وەربگیرێت و بۆ پەرەپێدانی خودی دەروازەكان خەرج بكرێتەوە. 

لە بەرانبەردا، عومەر عەدنان وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازەكان، پلانەكانی بۆ كاراكردنی سیستەمی "ئەسیكۆدا" و ڕێگریكردن لە دەروازە نایاساییەكان و قاچاخی ماددە هۆشبەرەكان خستە ڕوو. 

وائیلی ئاشكرای كرد كە بەهۆی بەكارهێنانی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ چاودێری بارهەڵگرەكان، داهاتی گومرگی ئەمساڵ بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بنبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لەپێشینەمانە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادەستكردنی چەك ململانێی تووندی دەوڵەت و گرووپەكانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك دژی بە تیرۆریست ناساندنی گروپە چەكدارەكان هاتە دەنگ

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتیشى زیادکرد

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بەغداد بەرپرسێک دەستگیرکرا و لە دیوانیەش تۆڕێكی ساختەكاری هەڵوەشێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەڕاندنەوەى فڕۆکەیەک، بەرپرسێک لە وەزارەتى گواستنەوەی عێراق دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە و عێراق هەماهەنگییە سەربازی و ئەمنییەكانی نێوانیان بەهێزتر دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵیی لەبارەى پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

سەرەتا