1 کاتژمێر پێش ئێستا
130 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. ههفتهی ڕابردوو بهرپرسێك دهستگیركرا و ئهمڕۆ ملیاران دینار و بڕێكی زۆر زێڕ له ماڵهكهیدا دۆزرایهوه
لە ماڵی بریکاری وەزارەتی کارەبا دەستبەسەر ملیاران دینار و بڕێکی زۆر ئاڵتووندا گیرا
دەستەی دەسپاکیی عیراق دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی نۆ ملیار دینار و حەوت قاڵبی زێڕی لە ماڵەکانی خالید غەزای عەتییە بریکاری وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی: تیمی لێکۆڵینەوەی بەغدا سەر بە دەستەکە، توانییان ملیارێک و ١٧٥ ملیۆن دیناری عێراقی و پێنج ملیۆن و ٨٣٩ هەزار دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ حەوت قاڵبی زێڕ و بڕێکی زۆر زەڕەنگەری لە چەند خانووێکی خالید غەزای عەتییە بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن دەستبەسەر بکەن. ئەم ئۆپراسیۆنە بەپێی فەرمانی دادگا و دوای بەدواداچوونی وردی مەیدانی ئەنجام درا تاوەکو بەم ئاڕاستەیە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییە داراییانە ببنەوە کە بەهۆی گەندەڵییەوە لە دامەزراوەکاندا دروست بوون.
دەستەی دەسپاکی جەختی کردەوە تۆمەتبار ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو سامانانەی کە بە ناپاکی لە دارایی گشتی کۆکراونەتەوە.
خالید غەزای عەتییە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بە تۆمەتی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕی دەستگیر کرابوو، کە ئەمەش درێژکراوەی ئۆپەراسیۆنەکانی "هەڵمەتی بەرەبەیان" ـە کە تێیدا تا ئێستا دەیان تۆمەتبار دەستگیر کراون و ملیاران دینار گەڕێنراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە