2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ڕەخنە لە هەژموونی ئەمریکا له‌ عێراق ده‌گرن

ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا داوای ڕزگارکردنی سامانی عێراقی لە هەژموونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد. 
ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە پەیامێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکسی ئەمریکی، هەژموونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بەسەر دارایی و سامانی عێراقدا بە "کەمیی سەروەری" وەسف کرد. ناوبراو داوای کرد عێراق لە ژێردەستەیی دارایی واشنتن ڕزگار بکرێت و ئاڕاستەی ئابووریی وڵات بەرەو جۆراوجۆرکردنی بازاڕەکانی هەناردەکردن و پەیوەندییە بانکییەکان ببرێت. وەلائی جەختی کردەوە نابێت سامانەکانی وڵات وەک "بەخشین" بن، بەڵکو پێویستە وەک مافێکی ڕەسەنی سەروەری بۆ گەل بگەڕێنرێنەوە تاوەکو ڕێگری لە هەر پەککەوتنێکی دارایی بکرێت. 
ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند سەروەریی تەواو تەنها بە کۆنتڕۆڵی خاک نییە، بەڵکو دەبێت عێراق خاوەنی بڕیاری دارایی سەربەخۆ بێت دوور لە دەستوەردانی هێزە دەرەکییەکان. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد تێپەڕاندنی ئەم ئاڵنگارییە پێویستی بە گۆڕینی ڕێڕەوی بازرگانی و بونیادنانی سیستمێکی بانکیی نوێ هەیە کە پارێزەری سەروەتەکانی نیشتمان بێت. 
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ هەر زانیارییەک لەسەر ئەبو ئالا وەلائی دیاری کردبوو بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە عێراق و سووریا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرووپه‌ چه‌كداره‌كان ڕەخنە لە هەژموونی ئەمریکا له‌ عێراق ده‌گرن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەعد مەعن: حەشدی شەعبی بەشێكە لە سیستمی هێزە چەكدارەكانى عێراق

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئاوەكانی عێراق دەست بەسەر 90 كیلۆگرام حەشیشدا گیرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی: بنبڕكردنی گەندەڵی و قاچاخچێتی لە دەروازە سنوورییەكان كاری لەپێشینەمانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕادەستكردنی چەك ململانێی تووندی دەوڵەت و گرووپەكانی عێراقی لێ كەوتووەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك دژی بە تیرۆریست ناساندنی گروپە چەكدارەكان هاتە دەنگ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق وێستگەیەكی نوێی غازی لە فەیحا كردەوە و هەناردەی نەوتیشى زیادکرد

سەرەتا