2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
شۆفێران لە ئیدارەی ڕاپەڕین داوای زیادكردنی بەنزینی 750 دیناری دەكەن
پەیام
دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامە و شۆفێرانی سنوورەكە داوای زیادكردنی ژمارەی بەنزینخانەكان دەكەن.
هاووڵاتیان و شوفێرانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن ئەو چەند بەنزینخانەیەی لە سنوورەكە هەیە بۆ بەنزینی 750 دیناری كەمە و پێویستیی شۆفێران پڕ ناكاتەوە و داوا دەكەن ژمارەی بەنزینخانەكان زیاد بكرێت بۆ ئەوەی ئاستەنگی دابەشكردنی سوتەمەنی كەم بێتەوە.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ڕاپەڕین لە لێدوانێكیدا بۆ پەیام ڕایگەیاند: لەمەودوا ڕۆژانە بەنزینی 750دیناری پاڵپشتی حكومی لە سێ بەنزینخانە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بەپێی سیستمی تاك و جوت دابەش دەكرێت.
وتیشی: لە هەوڵدان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ناحیەی چوارقوڕنە بەنزینخانەیەكی دیكە بۆ بەنزینی 750 دیناری زیاد بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە