2 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

ئێران بۆ كوشتن یان دیلكردنی هەر سەربازێكی ئەمریكی 30 هەزار دۆلار خەڵاتى دیاریکردووە

پەیام

ئێران بڕی 30 هەزار دۆلار بۆ 60 هەزار دۆلار خەڵات دەدات بە هەر هاووڵاتییەك لە كاتی بەرگریكردن لە وڵاتەكەیدا سەربازێكی ئەمریكی بكوژێت، یان بەدیلی بگرێت. 

لیوا ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لە مەراسیمی "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان"دا ڕایگەیاند: هەر ئێرانییەك لە نێو خاكی وڵاتەكەیدا ڕووبەڕووی هێزەكانی ئەمریكا ببێتەوە، لە ئەگەری كوشتن، یان بەدیلگرتنی هەر سەربازێكدا بڕی 30 هەزار دۆلار خەڵاتی پێ دەدرێت.

ئەو وتیشی: بڕەكە بۆ ژنان دەبێتە دوو بەرانبەر، واتا 60 هەزار دۆلار. 

ئەم بڕیارە وەك هەنگاوێك بۆ هاندانی جەماوەر و بەرپەرچدانەوەیە لە بەرانبەر هەر هێرشێكی سەربازیی ئەمریكادا تا بە پشتیوانی هاووڵاتیان، پارێزگاری لە دەسەڵات بكات.
 
 لە 28ی شوباتی ڕابردووەوە جەنگی نێوان ئەمریكا ـ قەوارەی ئیسڕائیل بۆسەر ئێران دەستی پێكردووە و تائێستاش كوژرانی 18 سەربازی ئەمریكی ڕاگەیەندراوە، بەڵام تاران پێی وایە ژمارەی ڕاستەقینەی زیانە گیانییەكانی ئەمریكا زۆر لەوە زیاترە كە ڕاگەیەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 27 خولەک پێش ئێستا

    مەسقەت دەیەوێت لە گەرووى هورمزەوە پێگەی جیۆپۆلیتیكی خۆی بەهێز بكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران بۆ كوشتن یان دیلكردنی هەر سەربازێكی ئەمریكی 30 هەزار دۆلار خەڵاتى دیاریکردووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى باڵاى بزووتنەوەی حەماس بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێك لە میسرە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێکی ئاسمانییدا لە باشووری لوبنان ١١ کەس کوژران

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران و عومان لەسەر نەخشەیەكی ئارامی كەشتیوانی لە هورمز ڕێك كەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مۆڵەتە 60 ڕۆژییەکە ڕوو لە کۆتاییە و ئەمریكا فشار دەكات و ئێرانیش ملکەچ ناکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بڕیاری دەستپێكردنەوەی دانوستانمان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گەمارۆدانی ماڵە فەڵەستینییەكان فشاری نێودەوڵەتیی بۆ سەر ئیسرائیل زیاد كرد

سەرەتا