1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانى.. پێنج کەس لەسەر بڕینەوەى دار و ڕاوکردن بە تەقەمەنى دەستگیركران
پەیام
لە گەرمیان دوو كەس بەهۆی بڕینەوەی نایاسایی دار و لە سلێمانیش سێ كەس بە تۆمەتی ڕاوی ماسیی بە تەقەمەنی دەستگیر كران.
یاریدەدەرێتی ئاسایشی ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان دوو كەسیان بە تۆمەتی بڕینەوەی نایاسایی دار دەستگیر كرد و ڕادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی كردن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێك لەوبارەوە "ئەو دوو كەسە زیانی زۆریان بە سروشتی سنوورەكە گەیاندووە و لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر ئامێرەكانیاندا گیراوە".
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی لەسەر چەمی چۆرك لە قەزای شارباژێر بە تۆمەتی ڕاوكردن بە تەقەمەنی ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە