2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێكی پارتی: دانیشتن بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە و هەموو شتێک ڕاناگەیەنرێت
پەیام
بەرپرسێكی پارتی هەواڵی كۆبوونەوەی پارتەكەی و یەكێتی لەم هەفتەیەدا ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت "دانیشتن بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە و هەموو شتێک ڕاناگەیەنرێت".
عەلی حسێن ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە؛ هەنگاوەكان ئەرێنین و بەرە و كاراكردنەوەی پەڕلەمان و پێكهێنانی حكومەتن.
عەلی حسێن ڕایشیگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا بەبێ ڕاگەیاندنی دانیشتن كراوە، لەم هەفتەیەشدا دانیشتنی نوێ دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە