2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێكی هەسەدە: بەمزووانە هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین

پەیام

فەرماندەیەكی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت: لە چەند ڕۆژی داهاتودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین.

مەحمود بەرخودان، بەرپرسی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە كۆبانێ ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین و پێكهاتەی بەڕێوەبەریی خۆسەر نامێنێت.

مەحمود بەرخودان، لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی  (توركیا گەزەتێسی) توركی ڕایشیگەیاند: تاكو ئێستا 10 هەزار شەڕڤانمان تێكەڵی سوپای سووریا بوون، ڕەنگە ئەم ژمارەیە بگاتە 12 هەزار".

ئەو وتوشیەتی:  ئەو دەنگۆیانەی دەگوترا سوپایەكی 70 بۆ 100 هەزار كەسیمان هەیە، ڕاست نەبوون.

هەر لەو میانەیەدا، بەرخودان ئاماژەی بەوە دا كە كێشەكانی تێكەڵبوون لەگەڵ سوپا و حكومەتی سووریا بە ڕێژەی 99% چارەسەر كراون و لە ڕووی تیۆرییەوە كۆتایی هاتووە و تەنیا هەندێك وردەكاری ماوە وەك دۆسیەی (یەپەژە) و شەڕڤانانی خەڵكی توركیا ماون كە ئەوانیش چارەسەر دەبن.

 ڕایشیگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە ـ هەسەدە ڕادەگەیەنین، بەڕێوەبەریی خۆسەریش نامێنێت. چەكەكانمان ناشت و گەڕانەوە نییە، لە چوارچێوەی یەك سوپا، یەك دەوڵەت، یەك ئاڵا و نیشتمانێكی هاوبەشدا سوریای نوێ بنیاد دەنێینەوە.

ئەو فەرماندەیەی هەسەدە وتیشی: داوای دەوڵەتی جیاوازی (كوردستان)مان نەكردووە، هیچ كاتێك نەمانوتووە لە سوریا دەوڵەتێكی جیاواز دادەمەزرێنین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    شۆفێران لە ئیدارەی ڕاپەڕین داوای زیادكردنی بەنزینی 750 دیناری دەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: تڕەمپ لەئێستادا سەرنجى لەسەر ناردنی چەك بۆ ئۆكرانیا نیە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. پێنج کەس لەسەر بڕینەوەى دار و ڕاوکردن بە تەقەمەنى دەستگیركران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی هەسەدە: بەمزووانە هەڵوەشاندنەوەی یەپەگە و هەسەدە ڕادەگەیەنین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی لە بەغدا گوشار بۆ بەركەناركردنی دكتۆر غالب و ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەكات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پارتی: دانیشتن بۆ پێکهێنانى حکومەت کراوە و هەموو شتێک ڕاناگەیەنرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنزینی 750 دیناری هەوڵێكە بۆ لەبیربردنەوەی مافە بنەڕەتییەكانی خەڵك

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران لە هەولێر كۆبووەوە

سەرەتا