1 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران لە هەولێر كۆبووەوە
پەیام
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر پاراستنی سنوورەکان و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان بەغدا و هەرێم کرایەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، قاسم عەبوودی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكایەتی شاندی ئەمنیی باڵای فیدڕاڵ و لە بەرانبەردا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو سەرۆكایەتی شاندی هەرێمی كرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی فەڕمی، لیژنەكە بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا باسی لە پاراستنی سنوورەكان و ڕێگری لە دزەكردن و قاچاخچێتی كردووە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی تەواوی بڕگەكانی ڕێككەوتنە ئەمنییەكە كرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە