1 کاتژمێر پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ عەممار جەبر پارێزگاری پێشووتر سەلاحەدین دەرچوو
پەیام
هەر لە دۆسیەی گەندەڵییدا، دەستەی دەسپاكیی فیدراڵی بڕیاری سزای حەوت ساڵ زیندانیی بە غیابی بۆ عەممار جەبر خەلیل پارێزگاری پێشووتر سەلاحەدین بە تۆمەتی بەدەستهێنانی نایاسایی دەركرد.
دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی عەممار جەبر خەلیلی بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی ملیارێك و 728 ملیۆن و 74 هەزار دینار سزا دا، كە ئەم بڕە یەكسانە بەو سامانیەی بە نایاسایی بەدەستی هێناوە.
بەپێی بڕیارەكە، ناوبراو دوای دەستگیركردن و تەواوبوونی سزاكەشی ئازاد ناكرێت تاوەكو تەواوی ئەو بڕە پارە و غەرامانە نەگەڕێنێتەوە، كە ئەمەش پاڵپشت بە ماددەكانی 16 و 19 لە یاسای دەستەی دەسپاكی ئەنجام دراوە.
هەروەها دادگا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵە گوازراوە و نەگوازراوەكانی پارێزگاری ناوبراو و هاوسەرەكەی و كوڕەكەی پەسەند كردووە و فەرمانی دەستگیركردنیشی بۆ دەركردووە، هەروەك دەستەی دەسپاكی مافی داواكردنی قەرەبووی زیانەكانی پێدراوە دوای ئەوەی بڕیارەكە پلەی یەكلایكردنەوەی وەرگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە