1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

فەڕەنسا ژمارەیەک دیبلۆماتکاری ئێرانی دەرکرد و؛ تارانیش دەڵێت بێ پاساوە

پەیام
فەڕەنسا بەشێک لە دیبلۆمتکارانی ئێران لە وڵاتەکەی دەرکرد، وەک کاردانەوەیەک بۆ بڕیارەکەی تاران بۆ دەرکردنی دوو دیبلۆماتکاری فەڕەنسی. 
لەبەرانبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارەکەی فەرەنسا بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارەکانی بەبێ پاساو وەسف کرد و بە پێشێلکردنی رێککەوتننامەی ڤیێنا ناوی برد. 
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنا، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە تاران ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر دوای ئەوەی دەرکەوت باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە تاران لە دەرەوەی بەرپرسیارێتییەکانی خۆی و یاساکانی ڕێککەوتننامەی ڤیێنا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان هەنگاوی ناوە. 
بەقایی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕەفتارەکانی باڵیۆزخانەی فەرەنسا وەک دەستوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی ئێراندا سەیر دەکرێت. هەر بۆیە حکومەتی تاران بە فەرمی بڕیاری داوە ئەو دوو دیپلۆماتکارە فەرەنسییەی کە پێشێلکارییەکانیان ئەنجامداوە دەبێت خاکی ئێران جێبهێڵن و چیدیکه ڕێگە بە گەڕانەوەیان نادرێت. 
لەبەرانبەردا، پاریس وەک کاردانەوەیەک بڕیاری دەرکردنی دیپلۆماتکارە ئێرانییەکانی داوە، کە لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بە هەنگاوێکی تەواو بێ پاساو ناوزەد کراوە و پێی وایە هەنگاوەکانی ئێران تەنیا ڕێکارێکی یاسایی بووە بەرانبەر بە سەرپێچییەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچەی ئاب ڕادەستی به‌غدا کرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا ژمارەیەک دیبلۆماتکاری ئێرانی دەرکرد و؛ تارانیش دەڵێت بێ پاساوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕێگا به‌ تێپه‌ڕبوونی به‌شێك له‌ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی عێراق ده‌دات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 990 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووى تۆمار كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بەردەوامن

سەرەتا