1 کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

نرخى زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووى تۆمار كرد

پەیام 

بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبوونی قەرزەكانی ئەمریكاوە نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردوو.

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا رۆژى هەینى بە ڕێژەی زیاتر لە 2% بەرز بووەوە و بەپێی زانیارییەكان، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا گەیشتە 4 هەزار و 612 دۆلار و 17 سەنت، ئەمەش بەرزترین ئاستە كە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا تۆمار كرابێت.

ئەم هەڵكشانە گەورەیە هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای دۆلار و زیادبوونی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە قەرزە گشتییەكانی ئەمریكا كە بۆ یەكەمجار لە مێژوودا 40 تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.

هۆكاری سەرەكی ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دۆلار نزمترین ئاستی سێ مانگی تۆمار كردووە، ئەمەش وایكردووە كڕینی زێڕ بۆ خاوەن دراوەكانی دیكە هەرزانتر بێت و خواست لەسەری زیاد بكات.
 
جگە لەوەش، توندبوونەوەی گرژییە جیۆپۆلیتیكییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وای لە وەبەرهێنەران كردووە زێڕ وەك پەناگەیەكی ئارام لە كاتی قەیرانەكاندا بەكار بهێنن.
تەنها لەم هەفتەیەشدا نرخی زێڕ 5% زیادی كردووە و بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەك لە گەشەكردندایە. 

هاوشانی زێڕ، كانزا گرانبەهاكانی وەك زیو و پلاتینیش بەرزبوونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینی، بەنموونە زیو سەدا 2.1 و پلاتین 2.8 بەرز بوونەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 990 هەزار دینارە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووى تۆمار كرد

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بەردەوامن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 983 هەزار دینارە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یه‌كلایی كرایه‌وه‌

سەرەتا