2 کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

هەوڵەكان بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بەردەوامن

پەیام 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی ئێستای هەناردەكردنی نەوتی لە ڕێگەی دەروازەكانی باشوور و باكوور بڵاو كردەوە. 

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد، بە مەبەستی بەهێزكردنی ژێرخانی وزە لە وڵاتدا پلانێكی بەردەوام بۆ بەرزكردنەوەی توانای هەناردەكردن و دروستكردنی هێڵەبۆریی نوێ لە ئارادایە.

سەلیم ڕیكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت، ئاماژەی بەوە كرد "عێراق لە ئێستادا ڕۆژانە نزیكەی دوو ملیۆن بۆ دوو ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە هەناردە دەكات. 

هەروەها هەناردەكردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەگاتە نزیكەی 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەم ڕێژەیەش لە زیادبووندایە".

وتەبێژەكە ڕوونی كردەوە كە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسەوە لە ئێستادا تەنیا بۆ زەیتی سووتەمەنی سنووردار كراوە. 

جەختیشی لەوە كردەوە، كە كارەكان بۆ زیادكردنی توانای هەناردەكردن لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بۆ 750 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا بەردەوامن، وێڕای هەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ دروستكردنی هێڵی نوێی گواستنەوەی نەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ زیادكردنی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی جەیهانەوە بەردەوامن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 983 هەزار دینارە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان یه‌كلایی كرایه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا گەمارۆی تەواوەتی دەخاتە سەر بەندەر و فڕۆکەخانەکانی ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ڕاگیران و گەمارۆی دەریایی بەردەوامە

سەرەتا