1 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
کەناری رۆژاوا... بە چەقۆ هێرش ئەنجام درا و گەنجێک بریندار کرا
پەیام
هێرشبەرێکی فەلەستینی لە ناوچەی ئەغوار بە چەقۆ هێرشێکی ئەنجام دا و لە ئاکامدا گەنجێکی ئیسرائیلی بریندار بوو، دوای ڕووداوەکەش هێزەکانی سوپا و پۆلیسی قەوارەی زایۆنی دەستیان بە گەڕان بەدوای ئەنجامدەری هێرشەکەدا کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان لە نزیک گوندی عەوجا لە ناوچەی ئەغوار بە چەقۆ هێرشی کراوەتە سەر و بە مامناوەند بریندار بووە، هێرشەکەش لەلایەن هێرشبەرێکی فەلەستینییەوە ئەنجام دراوە.
هاوکات، پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند هێزەکانیان لە شوێنەکە بڵاوەپێکردووە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکار و وردەکارییەکانی ڕووداوەکە کــردووە.
لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەنجامدەری هێرشەکە دوای جێبەجێکردنی کارەکەی توانیویەتی شوێنی ڕووداوەکە جێبهێڵێت و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵبێت.
لە ئێستادا، سوپا و پۆلیسی ئیسرائیل بە هەماهەنگی یەکتر ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە. کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی و ڕۆژنامەی هائارێتس بڵاویانکردەوە کە سوپا هێزی سەربازیی زیاتری ڕەوانەی ناوچەی ئەغوار کردووە و کێوماڵێکی چڕیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە دەستپێکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە