2 کاتژمێر پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
ئێران ڕێگا به تێپهڕبوونی بهشێك له كهشتییه نهوتههڵگرهكانی عێراق دهدات
پهیام
میدیای ئێران ڕایگەیاند لەسەر داوای عێراق، ئێران ڕێگەی داوە بەشێک لە کەشتییە عێراقییەکان لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاوی کردەوە کە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق ڕێگەیان پێدراوە لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو داواکارییە لە میانی سەردانێکی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف بۆ عێراق بووە کە ئاراستەی کراوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، "ئێران سەرەڕای چالاکی سەربازیی ئەمریکا و کێشەکان بە هۆی ئەو کردەوە دوژمنکارانەی ئەمریکا، ڕێگەی داوە بەشێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراق بە گەرووی هورمز'دا تێپەڕ بن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە