57 خولەک پێش ئێستا 174 جار خوێنراوەتەوە

سامانی بەرپرسان و سیاسییەكانی عێراق بە وردى چاودێری دەکرێت

پەیام 

بانكی ناوەندی عێراق ڕێنمایی نوێی ئاراستەی بانكەكان كرد بۆ چاودێریكردنی وردی جوڵەی دارایی و ئەژماری بانكی سیاسی و بەرپرسانی حكومی، بە ئامانجی ڕێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە و گەندەڵی و ئاشكراكردنی ئەو سامانانەی كە لەگەڵ داهاتیاندا ناگونجێن.

بەپێی نووسراوێكی فەرمی بانكی ناوەندی، بانكەكان ڕاسپێردراون چاودێری چەند نیشانەیەكی گوماناوی بكەن، لەوانە: نەگونجانی سەروەت و سامان لەگەڵ مووچەی مانگانە، بوونی مامەڵەی دارایی گەورە لە كاتی وەرگرتنی پۆست یان دوای ئەوە، و گواستنەوەی پارە بۆ ناوچە پڕ مەترسییەكان بەبێ پاساوی ئابووری ڕوون.

هەروەها ڕێنماییەكان جەخت لە ناسینەوەی ئەو هەوڵانە دەكەنەوە كە لایەنی سێیەم یان كۆمپانیای وەهمی و پێكهاتەی ئاڵۆز بۆ شاردنەوەی سوودمەندی ڕاستەقینە بەكاردەهێنن.

تێوەگلان لە مامەڵەی بێ پاساو لەگەڵ ئەندامانی خێزان، هەبوونی زانیاری بڕواپێكراو لەسەر بەرتیل و تاوانی دارایی، نەدانی بەڵگەنامەی پێویست لەسەر سەرچاوەی پارە و گۆڕانكاری لەپڕ لە شێوازی مامەڵەكان یان قەبارەی سەروەت، وەك نیشانەی مەترسیدار دیاری كراون كە پێویستیان بە وردبینی هەیە.

بانكی ناوەندی ئاماژەی بەوە كردووە، كە تیمەكانی پشكنین بە وردی چاودێری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە دەكەن. جەختیش كراوەتەوە كە ئاستی پابەندبوونی بانكەكان بەم ڕێنماییانە، دەبێتە پێوەرێكی سەرەكی لە هەڵسەنگاندنی سیستەمی بانكەكاندا و پێویستە سەرجەم لقەكان پابەندی ناوەڕۆكەكەی بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 خولەک پێش ئێستا

    دەستگیرکردنى بکوژی عەمیدەکەی بەغدا ڕاگەیەندرا

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    عامرى: یاسای حەشدی شەعبی پەسەنددەکەین و سەرۆکوەزیرانیش پاڵپشتێتى

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    سامانی بەرپرسان و سیاسییەكانی عێراق بە وردى چاودێری دەکرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستكەوتی 100 ڕۆژی تەمەنی حكومەتەكەی ڕاگەیاند

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەباح نوعمان: كشانەوەی هاوپەیمانان لە 30ی ئەیلوول بەتەواوى جێبەجێدەكرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. 23 ئەسپی عالیە نوسەیف بە بەهای دوو ملیار دینار دەفرۆشرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: بۆ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی بوجه‌، به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی هه‌رێمه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لەسەر گەندەڵى بەڕێوەبەرێكی كارەبا بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا

سەرەتا