1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
دەستگیرکردنى بکوژی عەمیدەکەی بەغدا ڕاگەیەندرا
پەیام
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ 29ى 8ى 2026 دەستگیرکردنی بکوژی عەمیدهكهی بهغدای راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شانەی هەڵۆکان لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بکوژی عەمیدهكهی ڕووداوەکەی دۆرایان دەستگیرکردوە، کە لە باشووری بەغداد بووە".
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، دهستگیركردنی ئهو تۆمهتباره دوای ههوڵه تەکنیکی و مەیدانییەکان هات بۆ گهڕان بهدوایدا له دوای رووداوهكهی پێنجشهممهی رابردوو.
رۆژی پێنجشهممه 27ى 8ى 2026 تیمێك لە بەغدا لە کاتى جێبەجێکردنی بڕیارێكی لابردنی زێدەڕۆی، پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزێكی ئهمنی و ژمارەیەک لە خاوەن خانووە زێدەڕۆکان لە ناوچەی کەرارە لە گەڕەکی دۆرە دروستبووە.
دواتر له پێكدادانهكهدا عەمیدێک كوژراو ئەندامێکی پۆلیسی کەرخی بەغدا و چوار ئەندامی دیکەی پۆلیسی فیدراڵیش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە