7 رۆژ پێش ئێستا 302 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. لەسەر گەندەڵى بەڕێوەبەرێكی كارەبا بە سێ ساڵ زیندانی سزادرا

پەیام 

بەهۆی گەندەڵییەوە، سزای سێ ساڵ زیندانیكردن بەسەر بەڕێوەبەرێكی كارەبای ناوەڕاستدا سەپێنرا.

دەستەی دەستپاكی عێراق ڕایگەیاند، دادگای كەتنی دژە گەندەڵی سزای 3 ساڵ زیندانیی توندی بۆ بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاست دەركردووە، ئەم سزایە بەهۆی تێوەگلانی ناوبراو لە تاوانی "كەڵەكەبوونی سامانی نایاسایی" هاتووە. 

جگە لە زیندانییەكە، دادگا بڕیاری داوە كە دەبێت بڕی یەك ملیار و 170 ملیۆن دینار لەگەڵ 203 هەزار دۆلار بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و بە هەمان بڕیش غەرامە بكرێت.

هەروەها بڕیارەكە دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵی هاوسەری تۆمەتبارەكەشی گرتووەتەوە، كە بریتین لە شوقە و زەوی لە ناوچەكانی داودی و كەرادە مەریەم بە بەهای یەك ملیار و 100 ملیۆن دینار، لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێل بە بەهای 223 هەزار دۆلار. 

دادگا جەختی كردووەتەوە كە تۆمەتبار ئازاد ناكرێت تاوەكو هەموو پارە و غەرامەكە نەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا