1 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی بوجه، به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی هه‌رێمه
پەیام
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كه‌كانی تایبه‌ت به بوجه.
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ ئەمڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، "رۆژانی پێنجشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەی ستراتیژیەتی بوجە هەیە لەسەعات (1) هەتا سەعات (3)ی پاشنیوه‌ڕۆ، وەفدی کوردی تائێستا بەشدارییان نەکردووە".
ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئەم پێنجشەممەیە دووەم کۆبوونەوەمان بوو، شارەزایەکی بواری بوجە کە لە ئیمارات دادەنیشێت و سەرپەرشتی دانانی بوجەی (4) وڵات دەکات شیکارییەکی وردی بۆ کردین لەسەر رێوشوێنەکانی بوجەی عێراق".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، باسى لەوە کردووە "وەزیری دارایی عێراق، منی راسپارد کە بە وەفدى کوردى رابگەیەنم، چاوەڕوانی هەڵوێستیانم بۆ بەشداریکردنیان".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە