2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی دەریاوانی: شەش هەزار دەریاوان لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە
پەیام
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی ڕایگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی جەنگەوە نزیكەی شەش هەزار دەریاوان لەسەر پشتی 400 كەشتی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەی لەسەر زنجیرەی دابینكردنی جیهانی و ئابووری دروست كردووە.
ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانیی بڵاویكردەوە، دۆخی دەریاوانی لە یەكێك لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەكانی جیهاندا گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار.
بەپێی ئامارەكان، زیاتر لە 400 كەشتی جیاواز كە كاڵا و پێداویستییە جۆراوجۆرەكانیان هەڵگرتووە، لە ئێستادا لە گەرووی هورمزدا پەكیانكەوتووە و ناتوانن گەشتەكانیان تەواو بكەن.
ئەمینداری گشتی ڕێكخراوەكە هۆشداری توندی دا كە بەردەوامی جەنگ و ئاڵۆزییەكان بووەتە هۆی دروستبوونی پەككەوتنی گەورە و مەترسیدار لە زنجیرە گرنگ و حەتمییەكانی دابینكردنی وزە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
ڕێكخراوەكە جەختی لەوە كردەوە كە پاراستنی سەلامەتی ئەو شەش هەزار دەریاوانەی كە لە ناوەڕاستی ئەم ئاڵۆزییانەدا ماونەتەوە، لە پێشینەی كارەكاندایە.
پەككەوتنی گواستنەوەی كەلوپەلەكان لەم شادەمارییە ئاوییەدا، دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیرانی جۆراوجۆر لە دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكان و كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەقامگیری بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێت، كە پێویستی بە ئاوڕدانەوەی جددی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە