1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

پەیام 

یۆنان و قەوارەی ئیسرائیل ڕێككەوتنێكی سەربازی بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ بۆ كڕینی سیستەمێكی بەرگری دەكەن.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یۆنان و قەوارەی ئیسرائیل گرێبەستێكی گەورە بە بەهای 3.1  ملیار یۆرۆ بۆ كڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی "قەڵغانی ئاخیلۆس" واژۆ بكەن، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دروستكردنی چەتری پاراستنی فرەچەشنە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ئاسمانی و موشەكییەكان. 

جێبەجێكردنی پڕۆژەكە 35 مانگ دەخایەنێت و كۆمپانیا ناوخۆییەكانی یۆنانیش بە بەهای 700 ملیۆن یۆرۆ بەشداری تێدا دەكەن.

ئەم سیستەمە نوێیە تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی ئیسرائیلی وەك "قۆچەقانی داود" و "باراك" لەگەڵ سیستەمی "پاتریۆت"ی ئەمریكی تێكەڵ دەكات و زیرەكی دەستكرد بەكاردەهێنێت بۆ ناسینەوەی خێرای ئامانجەكان. 

یۆنان و قەوارەی زایۆنی پەیوەندییەكی سەربازی و دیبلۆماسی قوڵیان هەیە و لەم ساڵانەی دواییدا چەندین مەشقی سەربازی هاوبەشیان پێكەوە ئەنجام داوە.

ئەم جموجۆڵانە لە كاتێكدایە كە مەترسیەكانی جەنگی ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە مەترسی هەڵگیرسانەوە و فراوانتری بۆ ناوچە ئەوروپییەكان لێدەكرێت و یۆنانیش بەهۆی بوونی هێزی هاوپەیمان لە وڵاتەكەیدا كەوتووتە ئامادەكاری بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی ئەگەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەزائیر.. بەهۆى ئاگرکەوتنەکانەوە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54 كەسیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاشای نەرویج کە 35 ساڵە پاشاى وڵاتەکەیەتى كۆچی دوایی كرد

سەرەتا