1 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

پەیام 

ئەمریكا ڕێككەوتنێكی نەوتیی لەگەڵ ڤەنزوێلا ڕاگەیاند كە تێیدا دەستی بەسەر زۆرینەی یەدەگی نەوتی ئەو وڵاتەدا دەگرێت.

لە لێدوانێكی فەڕمیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ئیدارەكەی گەیشتووەتە ڕێككەوتنێكی نەوتیی گەورە لەگەڵ ڤەنزوێلا كە مافی دەستبەسەرداگرتنی 65 ملیار بەرمیل لە یەدەگی نەوتی چەسپاوی ئەو وڵاتە بە ئەمریكا دەبەخشێت. 

ترەمپ ئەم هەنگاوەی بە "گەورەترین گرێبەستی نەوتی لە مێژووی جیهاندا" وەسف كرد. 

هاوكات ماركۆ ڕووبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد كە ڕێككەوتنەكە نزیكەی 100 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت بۆ ڤەنزوێلا ڕادەكێشێت.

لە لایەكی دیكەوە، دێڵسی ڕۆدریگێز، لەسەر ناوی سەركردایەتی كاتیی ڤەنزوێلا واژووكردنی ڕێككەوتنەكەی پشتڕاست كردەوە و بە "مێژوویی" وەسفی كرد كە دەبێتە هۆی "لەدایكبوونەوەی نەتەوەكەیان". 

ڕۆدریگێز ڕوونی كردەوە كە ئەم مامەڵەیە زیاتر لە 209 ملیار دۆلار داهاتی باج بۆ دەوڵەت دابین دەكات. 

ئەم ڕێككەوتنە لە كاتێكدایە كە یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریكا لە نزمترین ئاستیدایە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا و كۆمپانیا ئەمریكییەكان كار بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكان و زیادكردنی داهاتی نەوتی ڤەنزوێلا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 49 خولەک پێش ئێستا

    یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەئێستادا سەرنجمان لەسەر سزای ئابووری و فشارخستنە سەر ئێرانە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەی نیپاڵ گەیشتە 469 كەس و هەزار کەسیش بێسەروشوێنن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەزائیر.. بەهۆى ئاگرکەوتنەکانەوە 12 كەس گیانیانلەدەستداوە و 54 كەسیش برینداربوون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاشای نەرویج کە 35 ساڵە پاشاى وڵاتەکەیەتى كۆچی دوایی كرد

سەرەتا