6 رۆژ پێش ئێستا 257 جار خوێنراوەتەوە

سەڵاحەدین.. دەست بەسەر 95 موڵك و بڕێکی زۆر زێڕ و پارەی بەرپرسێکی تاپۆدا گیرا

پەیام 

دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرای كرد لە كاتی پشكنین بۆ ماڵی ژنەجێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆ لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستیان بەسەر بەڵگەنامەی دەیان موڵكدا گرتووە.

دەستەی دەستپاكی عێراق بڵاوی كردەوە: بۆ لێكۆڵینەوە لە گومانی سپیكردنەوەی پارە و شاردنەوەی دەیان موڵك كە بەناوی خۆی و كەسوكارەكەوەیەتی، هاوسەری ئەفراح شەمەری جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تاپۆیان لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیر كردووە.

دەستەی دەستپاكی دەڵێت: لە كاتی پشكنین دەستبەسەر بەڵگەنامەی نزیكەی 95 موڵكدا گیرا لە سەڵاحەدین و بەغداد و دیالە كە 27 موڵك بەناوی هاوسەرەكەی و چەندیدن موڵك بەناوی كەسوكار و كەسانی دیكە تۆمار كراون و هەروەها دەست بەسەر بڕێك دینار و دۆلار و سندوقێك ئاڵتون و خشڵدا گیرا.

هاوسەری تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە نزیکەی 27 خانووبەرە بە ناوی ئەو بە شێوەیەکی رووکەشی تۆمار کراون، لە کاتێکدا موڵکی هاوسەرەکەی بوون و پارەکەیان لە رێگەی بەرتیل و سوودوەرگرتن لە پۆستی گشتییەوە دەستکەوتووە.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سەلاحەددین، هاوسەری ئەفراح شەمەری بەپێی ماددەی 36 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە ژمارە 39ی ساڵی 2015 راگیراوە و رێکارە یاساییەکان بۆ تەواوکردنی کەیسەکە بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی زەیدی بە توندی لێپێچینەوەى لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركووك کردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپە چەكدارەكانی عێراق بە مەرج چەكەكانیان دەخەنە ژێر فەرمانی دەوڵەت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌عره‌جی: هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌ بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك نیه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا دوو هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی به‌ عێراق ده‌فرۆشێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: لە هەڵمەتەكانی گەندەڵییدا یەک ترلیۆنێك و 359 ملیار دینار گەڕێنراوەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    هادی عامری: كۆكردنەوەی چەك لە دەستی حكومەت بنەمایە بۆ دەوڵەتێكی بەهێز

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. دوو به‌رپرسی پێشوو به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا دران

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵى کاراکردنى خزمەتگوزاری (فایڤ جی) لە عێراق و هەرێم دەدرێت

سەرەتا